ڤێراتی: تکایە سوکایەتی بە یاریزانانی ئیتاڵیا مەکەن

یاریگا-مارکۆ ڤێراتی داوا لە هاندەران دەکات واز لە سوکایەتی بە هاوڕێکانی بهێنن.
یاریزانانی ئیتاڵیا رووبەرووی هێرش و رەخنەی توندی هاندەران و میدیاکانی وڵاتەکەیان بوونەوە پاش شکستەکەیان بەرامبەر مەکدۆنیا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی.
ڤێراتی لەلایەن مانچینییەوە رێگەی پێدراوە بەرامبەر یارییەکەی تورکیا بەشدارنابێت و گەڕاوەتەوە یانەکەی و ئەمڕۆ لە ئینستاگرام نوسیوییەتی
“کاتێک براویت ئاسانە سوپاسی هەمووان بکەیت بەڵام من دەمەوێت ئەمڕۆ سوپاسی هەمووان بکەین پاش نەگەیشتمان بە جامی جیهانی. دەمەوێت سوپاسی هەمووان و ستاف و یاریزانان بکەم بۆ بەردەوام هەوڵدان و ئەنجامدانی هەمووکارێک بۆ خزمەتکردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانیمان، بەڵام بەداخەوە هەمیشە شتەکان بەدڵی ئێمە نابن. نائومێدیمان قوڵە. تۆپی پێ ئارەزووی ئێمەیە و بەردەوام دەبین لە نیشاندانی خۆشەویستی خۆمان بۆ وڵاتەکە و بۆ تۆپی پێ و بەهێزتر دەگەڕێینەوە. لە کۆتایشدا دەڵێم تکایە سوکایەتی بە کەس مەکەن چونکە هەموومان هەوڵی خۆماندا وبەداخەوە هێندە بەس نەبوو بە تایبەت رەخنە لە یاریزانە لاوەکان مەگرن و لەبری ئەوە لە بە ئەزموونەکان بگرن”.
ئیتاڵیا لە شکستێکی مێژووییدا بۆ یەکەمجار یارییەکی پاڵاوتنی لە خاکی خۆیدا دۆڕاند و تاکە گۆڵێکی درەنگ وەخت بەس بوو بۆ ئەوەی دەرفەتی گەیشتن بە جامی جیهانی لەدەست بدات.