پێشمەرگە و دهۆك لە چاوەڕوانی بڕیاردان، گازی باکووریش دابەزی

لە دوایین یاری خۆیاند لە خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق، یانەی دهۆك لە نیو یاریگای خۆی تووشی شکست هات بەرامبەر یانەی ڕوممادی بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ، بەڵام بە سوود وەرگرتن لە شکستی یانەی عەفک، یانەی دهۆك پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی بە دەستهێنا.
لە یاریەکی تردا و لە شاری بەغداد، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە ئەنجامی 2 _ 0 لە یانەی سناعات کارەبایی بردەوە، پێشمەرگە بە شێوەیەکی کاتی و لە چاوەڕوانی یاری سبەی نێوان ناسریە و کەربەلا پلەی دووەمی وەرگرت، ئەگەر کەربەلا سەرکەوتوو بێت بەرامبەر ناسڕیە، ئەوا بە فەرمی یانەی کەربەلا سەردەکەوێت بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی عێڕاق و پێشمەرگەی سلێمانی پلەی دووەم وەردەگرێت.
هەردوو یانەی دهۆك و پێشمەرگە لە چاوەڕوانی بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقی دادەبن بۆ ئەوەی خاوەن پلەی دووەمەکان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە و دواتر براوەیان لەگەڵ خاوەن پلەی هەژدەمی خولی نایابی عێڕاق یاری بکات.
یانەی گازی باکووریش دوای یەکسان بوونی لەگەڵ یانەی حوسێن بەبێ گۆڵ، بەفەرمی یانەکەی شاری کەرکوک دابەزی بۆ خولی یانە پلەدووەکانی عێڕاق.