Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان لەگەڵ ئۆریجی گەیشتۆتە رێککەوتن

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان نزیکە لە گواستنەوەی دیڤۆک ئۆریجی هێرشبەری لیڤەرپوول.

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن و هاوینی داهاتوو لەگەڵ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی بێ بەرامبەر روودەکاتە رۆسۆنێری.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، موچەی یاریزانەکە نزیکەی چوار ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت بەڵام هێشتا لەسەر شیرینی رێککەوتنەکە و مافی بریکارەکەی رێککەوتوون.

دیڤۆک دەبێتە سێهەم گواستنەوەی  میلان لە پریمەرلیگەوە پاش تۆمۆری و جیرۆ لەژێر دەستی ماڵدینی بەڕێوبەر.

Back to top button