
یاریگا-
بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامێكی گەورە كلاسیكۆ لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.
ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یانەی میوان بە چوار گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.
ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی یەكەم دێت و بارسێلۆناش بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: : تیبۆ كۆرتوا 5.9.
هێڵی بەرگری: ناچۆ 6.4، داڤید ئالابا 6.5، ئیدێر میلیتاو 6.2، دانی كارڤاخال 5.9.
هێڵی ناوەند: كرۆس 6.4، كاسیمیرۆ 7.4، مۆدریچ 6.3، فیدی ڤاڵڤێردی 7.5.
هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس جۆنیۆر 6.8، ڕۆدریگۆ 6.4.
ئەو یاریزانانەی بە یەدەگ بەشداریان كرد: ماركۆ ئەسینسیۆ 6.7، لۆكاس ڤاسكێز 6.4، ئیدواردۆ كاماڤینگا 6.7، ماریانۆ دیاز 6.7.
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز : تێر شتیگن 7.8.
هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ 8، گارسیا 7.6، پیكێ 7.3، ئەلبا 7.3.
هێڵی ناوەند: دی یۆنگ 7.3، بۆسكێتس 7.7، پێدری 6.8.
هێڵی هێرشبردن: دیمبلی 8، ئۆبامیانگ 9.3، فێران تۆرێس 8.5.
ئەو یاریزانانەی بە یەدەگ بەشداریان كرد: دیپای 6.7 ، گاڤی 6.7.