
یاریگا-
هەموو چاوەكان ئەمشەو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ڕیاڵ مەدریدە و تێیدا بەهێزترین یاری ئەنجام دەدرێت لە نێوان دوو ڕكابەرە مێژوویەكە ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی 10 یاریزانی بارسێلۆنا پێشتر هیچ یاریەكیان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام نەداوە ئەوانیش ( فێران تۆرێس ، پێدری ، گاڤی، ئیریك گارسیا ، ئاراوخۆ ، نیكۆ ، ڕیكی بویگ ، دیپای ، تراوری ، مینگوێزا ).
هەروەها سێرجینۆ دیست هیچ یاریەكی لەو یاریگایە ئەنجام نەداوە بەڵام بەهۆی پێكانەوە بەشداری یاریەكەی ئەمڕۆش ناكات.
یانە شاهانەكە وەرزی 2019/2020 بەهۆی نۆژەنكردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ یاریەكانی لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ئەنجامدا.
ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی یەكەم دێت و بارسێلۆناش بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.