کوردستان
ئەمڕۆ گەڕێکی بە هێزی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکات

ئەمڕۆ هەینی 18/ 2 / 2022 گەڕی 24ـی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکات، لە شاری دهۆك هەر دوو یانەی دهۆك و سۆران ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، یانەی دهۆک لە پلەی هەشتەمە بە 25 خاڵ و سۆرانیش لە پلەی دوازدەمە بە 26 خاڵ، لە یاریەکی پڕ جەماوەریدا یانەی چەمچەماڵ میوانداری یانەی دەربەندیخان دەکات، چەمچەماڵ بە 29 خاڵ لە پلەی حەوتەمە و دەربەندیخان بە 30 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەکە دێت، لە نێو یاریگای شەقڵاوە هەر دوو یانەی شەقڵاوە و ئاڕاڕات بەیەک دەگەن، شەقڵاوە بە 20 خاڵ لە پلەی چواردەیەمی خولەکە دێت و ئاڕاڕاتیش بە 30 خاڵ لەپلەی شەشەمدایە.
تائێستا یانەی سیروانی نوێ بە 43 خاڵ سەرووی ڕیزبەندی گرتووە و هەندرێنیش بە 40 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.