
خوان کوادرادۆ دەڵێت بەهەمان ئەو شێوەیە یارییان کردووە وەک ئەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەر داوای کردووە.
کوادرادۆی یاریزانی بە ئەزموونی یۆڤی پاش شکستەکەیان وتی ” پێم وانیە روونکردنەوەیەک هەبێت بۆ ئەو یارییە و هەندێک جار تۆپی پێ بەم جۆرەیە. نیوەی یەکەم زۆر باش بووین بەڵام سوودمان لە هەلەکان وەرنەگرت، زۆر هەوڵمان دا بەڵام ڤیاریاڵ هەر بەرگرییان دەکرد و چاوەڕێی هێرشی پێچەوانە بوون. هەوڵماندا هەموو ئەوانە بکەین کە راهێنەر داوای لێکردین وەک خێرا جوڵاندنی تۆپ بۆ دروستکردنی بۆشایی، ئەوان باش بەرگرییان کرد و تەنها تۆپی بەرز بژاردەمان بوو”.