ئینگلتەرا
ئەستێرەی پێشووی ئەرسناڵ داوا لە بەڕێوبەرایەتی یانەکە دەکات ، کۆتایی بە گرێبەستی سالیبا و تێرنی بێنێت

کێڤن کامبڵ ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەرسناڵ داوای لە یانەکە کردووە کە بە زووترین کات هەر یەک لە ویلیام سالیبا و کیران تێەنی بهێنێتە ڕیزەکانیەوە و کۆتایی بە گرێبەستەکە بهێنێت
لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا کامبڵ ووتی، ئەم دوو یاریزانە لاوە باشترینی تەمەنی خۆیانن لە جیهانی وەرزشیدا و زۆر بەسوود دەبن بۆ یانەی ئەرسناڵ
هەروەها وتیشی “هەمووان دەزانین کە هێڵی بەرگری یانەی ئەرسناڵ کێشەی تێدایە و پێویستی بە یاریزانی ئاست بەرزە تا بتوانێت یانەکە بەرەو پێش بەرن”