ئینگلتەرا
ئەفسانەی ڕێنجەرز داوای مانەوە لە جێرارد دەکات و ڕەتی نیو کاستڵ دەکات

ئالی مکوێست ئەستێرە و ئەفسانەی ڕێنجەرزی سکۆتلەندی و بەڕێوبەری هونەری یانەکە داوای لە ستیڤن جێراردی ئنگلیزی کرد کە لە یانەکەی بمێنێتەوە و واز لە ڕۆیشتن بهێنێت
ئەم ئەفسانەیە لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە گرنگی جێرارد کرد بۆ یانەکەو ئاستی ئەو پێویستە لە ئێستادا.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە جێرارد بە نیازی گرێبەستی نوێیە لەگەل یانەی نیو کاستڵ یونایتدا
باسی لەوەش کرد کە لە ئێستادا ڕاهێنەرە بە تواناکان لە یانە گەورەکانەوە دێن بەڵام بۆ جێرارد ووتی من واز لە بۆ چوونی خۆم ناهێنم و زۆر گرنگە
وتیشی ئێستا کاتێکی باش بۆ جێرارد کە ببێتە ڕاهێنەری یانەیەکی ئینگلیزی و پێم باش نییە گرێبەستەکەی بکات لەگەڵ نیو کاستڵ