ئهوروپا
زۆلا لە چێڵسی دەڕوات

جیانفرانکۆ زۆلا ئەستێرەی یانەی چێڵسی بڕیاری دا، واز لە ڕیزەکانی یانەکە بێنێت لە دوای کۆتایی گرێبەستەکەی کە تەنها یەک مانگی ماوە
زۆلا وەک یاریدەدەرێکی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی دەست بەکار بوو و لە دوای ڕۆیشتنی ساری بۆ یانەی یۆڤانتۆس ئەمیش گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە
ماڵپەری گاردیانی ئیتاڵی بڵاوی کردەوە، یانە چێڵسی پۆستێکی هونەری بۆ ئەم یاریدەدەرە داناوە بەڵام زۆلا ڕازی نەبووە و دەێەوێت وەک ڕاهێنەرێکی فەرمی ئاستی خۆی پیشان بدات بۆیە بڕیاری داوە کە یانەکەی بگۆڕێت