
لێژنەی سزادان و ڕێککاری لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق، دوای پێداچونەوەی تانەی ناسڕیە بەرامبەر هەژماکردنی یانەکەیان بە ئەنجامی3 _ 0 لە بەرژەوەندی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، لێژنەکە بڕیاریدا بە مانەوەی ئەنجامی یاریەکە کەوا هەردوو یانە بەرامبەر بوون، لێرەدا ناسڕیە خاڵێکی بۆ زیاد دەکرێت و خاڵێکیش لە پێشمەرگەی سلێمانی سەندرایەوە، کۆی خاڵەکانی ناسڕیە بوە 42 خاڵ و پێشمەرگەی سلێمانیش بۆوە 37 خاڵ.
پێشمەرگەی سلێمانی دوای یەکسان بوونی لەگەڵ یانەی ناسڕیە، دوای تەواوبوونی یاریەکە پێشمەرگەی سلێمانی پەڵپی لە یانەی ناسڕیە گرت بە هۆی ئەوەی یاریزانێکی ناسڕیە درێسی ژمارە 100ـی لە یانەکە پۆشیبو، سەرەتا بڕیارەکە لە بەرژەوەندی پێشمەرگە 3 _ 0 هەژمارکرا، ئەمڕۆش لێژنەی ڕێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بە بیانووی ئەوەی یانەی ناسڕیە یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقی دوای یاریەکەی پێشمەرگە بەدەست گەیشتووە بۆیە بڕیاری مانەوەی ئەنجامی یاریەکەی وەک خۆی دا.