کوردستان
یاریگای یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

کەمێک لە مەوبەر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری لە سەر دەست نیشانکردنی ئەو یاریگایەدا کەوا یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستانی تێدا ئەنجامدەدەرێت، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی و بە کۆی دەنگ بڕیاریدا یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە شاری هەڵەبجە ئەنجامبدرێت لە 26ـی ئەم مانگە.
یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و برایەتی ئەنجامدەدرێت.