ئهوروپا
بارسێلۆنا یاریزانێكی لە خولی ئینگلیزی دەوێت

یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد كە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یاریزانێكی پریمەرلیگی دەوێت و دەیەوێت بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.
بەپێی زانیاریەكانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان ئەوەی ئاشكرا كرد بارسێلۆنا گرنگی دەدات بە ڕافینهای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی لیدز یۆنایتد هاوشان لەگەڵ یانەكانی لیڤەرپول و چێڵسی.
گرێبەستەكەی ڕافینها لەگەڵ لیدز یۆنایتددا لە هاوینی 2024 بەسەردەچێت.
ڕافینها لەم وەرزەی پریمەرلیگدا توانیویەتی 9 گۆڵ تۆمار بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات لە 27 یاریدا.