دوو دێڕبی لە چوار گۆشەی زێڕینی جامی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارە یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی جامی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، لە شاری سلێمانی و لە دێڕبی ئەوشارەدا، یانەی سیروانی نوێ کە پێشەنگی خولی نایابی کوردستانە دەبێتە میوانی یانەی نەورۆز لە یاریگای کەمال سەلیم، سیروانی نوێ لەقۆناغی هەشتی جامەکە دا لە یانەی بابانی بردەوە و یانەی نەورۆزیش سەرکەوتنی بە سەر یانەی ڕانیە دا تۆمار کردبوو.
لە دێڕبی شاری هەولێردا بڕیارە یانەی هەندرێن لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی برایەتی ببێتەوە، هەندرێن لە قۆناغی هەشتی جامەکەدا لە یانەی دهۆکی بردەوە و یانەی برایەتیش سەرکەوت بە سەر یانەی چەمچەماڵ و خۆی گەیاندە چوار گۆشەی زێڕینی جامەکە، یارییەکانیش کاتژمێر 3ـی ئێوارە بەڕێوەدەچن.
دوای ساڵانێک دابڕان لە کردنەوەی پاڵەوانیەتی جامی هەرێمی کوردستان، جارێکی تر بۆ ئەم وەرزە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەم پاڵەوانیەتیەی دەست پێکردەوە.