Loading...
ئیتاڵیا

پیۆڵی: یۆڤی هێشتا لە رکابەریی ناسناوی سکودێتۆ دایە

ستیفانۆ پیۆڵی راهێنەری ئەیسی میلان پێی وایە یوڤێنتۆس لە توانایدا هەیە ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.

پیۆڵی پاش بردنەوەکەی دوێنێ یان بەرامبەر ئیمپۆلی پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا دەتوانن ببنە پاڵەوان، ئەویش لە وەڵامدا وتی “ئەگەر پێش هەفتەی کۆتایی چوار خاڵ لە پێش بووین تەنها ئەو کات پاڵەوانین، نابێت زۆر دوور بڕوانین و تەنها سەرنجمان لەسەر یاری داهاتووبێت. ئێمە لە پێشین بەڵام یانەکانی دیکە هەموو یارییەکانیان ئەنجامداوە، یوڤێنتۆسیش تەنها ٧ خاڵ لە دوایە و پێم وایە سەرجەم پێنج یانەکەی پێشەوە چانسی ناسناوەکەیان هەیە”.

بیانکۆنێری بە سەرەتایەکی خراپ دەستی بەم وەرزە کرد بەڵام ئەنجامەکانی ئەم دواییەی دڵخۆشکەرن و تەنها حەوت خاڵ لە پلەی یەکەم دوورە.

میلانیش پێنج خاڵ لە پێش ئینتەرەوەیە لە ریزبەندی خولەکە بە ئەنجامدانی دوو یاری زیاتر لە رکابەرەکەیان.

Back to top button