
یاریگا-
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆساسۆنا بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەكە دێت و ئۆساسۆناش بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی یانزەیەم دێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: شتیگن
هێڵی بەرگری: ئەلڤێس ، پیكێ ، گارسیا ، ئەلبا
هێڵی ناوەند: گاڤی ، بۆسكێتس ، دی یۆنگ
هێڵی هێرشبردن: دیمبلی ، ئۆبامیانگ ، فێران
