
کەمێګ لە مەوبەر لە خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق، یانەی دهۆك لە شاری بەغداد ڕووبەڕووی یانەی مڕور بۆوە، پێش یاریەکە یانەی دهۆك بە 33 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکە بوو، یانەی حدودیش لە پلەی یەکەمدابوو بە 38 خاڵ.
یانەی مڕور لە خولەکی 92ـی یاریەکە گۆڵی سەرکەوتنیان لە سەر یانەی دهۆك تۆمار کرد و بە ئەنجامی 1 _ 0 یاریەکەی لێبردەوە، لە لایەکی تر یانەی حدود بە ئەنجامی 2 _ 0 سەرکەوتنی بەسەر یانەی سوق شیوخ بەدەست هێناو بەفەرمی سەرکەوت بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو.
یانەی دهۆك لە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای کاسی نێودەوڵەتی دایە بۆ وەرگرتنەوەی سێ خاڵی یاری بەرامبەر یانەی حدود، ئەرکی دهۆك بەوەرگرتنەوەی سێ خاڵەکەش تاڕڕادەیەکی زۆر قورس دەبێت بۆ ئەوەی سەربکەوێت، لە ئەگەری وەرنەگرتنەوەی ئەم سێ خاڵەش ئەوا یانەی دهۆك بەفەرمی سەرناکەوێت و لە چاوەڕوانی بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق دەبێت بۆ یاریکردن لە پاشکۆی کۆمەڵەکەی کە ڕەنگە خاوەن پلەی دووەمی هەردوو کۆمەڵە لەگەڵ یەکتر یاری بکەن و براوەیان ڕووبەڕووی یانەی پلەی هەژدەیەمی نایابی عێڕاق ببێتەوە و یەکیان لە خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو یاری بکەن.