یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دانی بەسەرکەوتنی چوارقورنە نەناوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گەڕی کۆتایی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، هەر دوو یانەی چوارقوڕنە و خانەقین لە نێو یاریگای چوارقوڕنە بەیەک گەیشتن، گێمی یەکەم یەکەم بە پێشکەوتنی یانەی خانەقین بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر کۆتایی هات، لە گێمی دووەمدا بەهۆی چەند پشێویەک لە لایەن هاندەرانی یانەی چوارقوڕنەوە چەندین جار یاریەکە وەستێنرا، بەڵام چوارقوڕنە توانیان دووگۆل تۆماربکەن کە ئەم ئەنجامە یانەکەی دەگەیاندە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، بەڵام خانەقین چەند خولەکێک بەر لە تەواوبوونی یاریەکە یاریگایان بەجێهێشت و ئامادەنەبوون یاریەکە تەواو بکەن بە پاساوی هێرشکردنی هاندەرانی چوارقوڕنە بۆ سەریاریزانانیان، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆیاندا دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆ لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، لە ژێر ئەنجامی یاری نێوان چوارقوڕنە و خانەقین نوسڕاوە ( تەواو نەکرا ) واتای ئەوەیە تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە سەبارەت بە سەرکەوتنی یانەی چوارقوڕنە بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.