
یاریگا–
دوای سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، محەمەد سەڵاح هیرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوول هیوای خواست یارییەکان داهاتوو باشتر بن.
هێرشبەرەکەی رێدز دوای یارییەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان گووتی ” سەرەتا هەندێک کێشەمان بۆ دروست بوو، بەڵام نیوەی دووەم باشتر بوین، دووجار تۆپم لە ستونی گۆڵدا، شتێکی ئاساییە چونکە لەوانەیە یاری داهاتوو هاتریک بکەم، یاری تۆپی پێیە و هەموو شتێک چاوەڕێ دەکرێت “.
لیڤەرپوول لە کاتێکدا لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە ئینتەر میلان دۆڕا، لە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی.