Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

کرۆس: رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە بەرژەوەندی هەموولایەک بوو!

یاریگا-تۆنی کروس ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ مەدرید پێی وایە هەموولایەک دڵخۆش و رازین لە گرێبەستی پەیوەندیکردنی رۆناڵدۆ بە یۆڤییەوە.

مەدرید گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی لەدەستدا لە بەرژەوەندی یۆڤی بەرامبەر بە ١٠٠ ملیۆن، کرۆس بۆچوونێکی جیاوازی هەیە لە زۆرینەی هاندەرانی مێرەنگی و وتی “شتێکی ئاساییە کە بیری کەسێکی وەکو رۆناڵدۆ بکەین لە زۆر یاریدا یەکلاکەرەوەبوو بە گۆڵەکانی بەڵام گواستنەوەکەی هەمووانی دڵخۆشکرد. ئەو ئەزموونێکی نوێی دەویست و مەدریدیش پارەیەکی زۆری دەستکەوت. پێم وایە لەبەرژەوەندی هەموولایەک بوو”.

کرۆس وادەی یاریکردنی لە وازهێنانیش ئاشکراکرد و وتی “گرێبەستەکەم لەگەڵ مەدرید بۆ چوار وەرزە، ئەوکات تەمەنم دەگاتە ٣٣ ساڵ و پێم وایە کاتێکی باش دەبێت بۆ وازهێنان لە یاریکردن”.

 

Back to top button