Loading...
ئیتاڵیا

ئینتەر گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێ دەکاتەوە

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان بە نیازە گرێبەستی سیمۆن ئینزاگی راهێنەر نوێ بکاتەوە.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، ستیڤن ژانگی سەرۆکی یانەکە، رازییە لە بیرۆکە و تواناکانی ئەو راهێنەرە و گرێبەستەکەی تاوەکو دوو وەرزی دیکە درێژدەکاتەوە لەگەڵ بژاردەی وەرزی سێهەم بەگوێرەی ئاست و ئەنجام.

ئینزاگی هاوینی رابردوو بۆ دوو وەرز پەیوەندی بە یانەکەوە کرد و لە پلەی دوهەمی خولی ئیتاڵیدان بەڵام یارییەک کەمتریان ئەنجامداوە. ئەمشەویش لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە و یارییەکەی یاریگای خۆی ٢-٠ دۆڕاند.

Back to top button