Loading advertisement...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەبرامۆڤیج گونجاوترین هەڵدەبژێرێت نەک بەرزترین نرخ

یاریگا-رۆمان ئەبرامۆڤیج خاوەنی یانەی چێڵسی بەنیاز نیە یانەکەی بفرۆشێتە ئەو کەسەی زۆرترین پارە دەدات بەڵکو ئەو ئۆفەرە هەڵدەبژێرێت کە قازانجی بۆ چێڵسی تێدایە.

هەفتەی پێشوو، ملیاردێرە رووسییەکە بەفەرمی رایگەیاند چێڵسی بۆ فرۆشتنە بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەورووپا و رووسیا لەسەر جەنگی ئۆکرانیا، ئەمڕۆش سەندای وۆڵد لە زاری سەرۆکەکەوە رایگەیاند راستە داوای سێ ملیار پاوەندی کردووە بۆ فرۆشتن بەڵام ئەوە مەرجی سەرەکی نیە بەڵکو ئەو کەسەی دەبێتە خاوەنی نوێ پێویستە دڵنیایی بدات چێلسی لە دەستێکی پارێزراودایە و مەبەستی گەشەسەندنی یانەکەیە نەک قازانجی دارایی بۆخۆی.

چەندین گەورە بازرگان هەوڵی کڕینی یانە لەندەنییەکە دەدەن و بەگووتەی سەرچاوەکە، خوازیاران لە وڵاتە جیاوازەکانی وەکو ئیمارات، ئەمریکا و قەتەڕەوە پەیوەندییان کردووە. ئەمە جگە لەوەی بازرگانێکی گەورەی کوردی تورکیا لە ریزی خوازیاراندایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button