ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
لاپۆرتا قسەی نوێی پێیە لەسەر گواستنەوەی هالاند

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە گووایە لەگەڵ ئێرلینگ هالاند گفتوگۆیان کردووە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە راگەیەندرا، بارسا و بریکاری هالاند کۆبوونەتەوە بەڵام ئەمڕۆ لاپۆرتا بۆ کۆپ وتی “وەکو بارسێلۆنا گفتوگۆمان لەگەڵ هالاند نەکردووە، ئەگەر بەنیازبین ئەوا سەرەتا قسە لەگەڵ بۆروسیا دۆرتموند دەکەین”.
کاتێک پرسیاری چاوپێکەوتنی زاڤی و هالاندی لێکرا لە وەڵامدا وتی، ئەوە پەیوەندی بەمنەوە نیە، بەڵام هیچ گفتوگۆیەک بۆ گواستنەوەی نەکراوە. ئێمە پلانمان هەیە بۆ وەرزی داهاتوو زۆر گواستنەوە ئەنجام بدەین بەڵام گفتوگۆکان لەگەڵ یانەکان دەکەین نەک یاریزانان”.
بەگوێرەی نوێترین هەواڵەکان هەریەک لە کریستیانسن و ئەزپلیکویتا لە چێڵسی و فرانک کیسێ لە میلان زۆر نزیکن لە پەیوەندیکردن بە یانەکەوە بۆ وەرزی داهاتوو.