ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
لاوتارۆ مارتینێز داهاتووی خۆی یەکلاکردووەتەوە

یاریگا-لاورتارۆ مارتینێز بەنیاز نیە لە هیچ بارودۆخێکدا ئینتەرمیلان جێبهێڵێت.
هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە ناوی بەستراوەتەوە بە یانەکانی وەک ئارسناڵ، لیڤەرپوول، ئەتڵەتیکۆ مەدرید و تۆتنهام بەڵام ئەلیخاندرۆ کامانۆی بریکاری کارەکانی ئەمڕۆ وتی “ئەو لە یارییەکانی رابردوو زۆر توڕە بوو لەوەی تۆپ نەدەچووە گۆڵ و کەسێکی هەستیارە خۆشحاڵین بەم هاتریکە و گرێ کوێرەکەی کۆتایی هات. ئەو لە ئینتەر دەمێنێتەوە و گرێبەستێکی پێنج وەرزەی هەیە. خۆی بە ئینتەریستا دەبینێت و یانەکە دڵی دایە”.
دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانە گومانەکانی رۆشتنی زیاترکردبوون بەڵام هاتریکەکەی ئەم هەفتەیە رەنگە گومانەکان کۆتا پێبهێنن.