ئیسپانیا
کۆتینیۆ دانی پێدانا: نازانم داهاتووم چۆن دەبێت لە یانەی بارسیلۆنا

فیلیپی کۆتینیۆ دانی بەوەدا نا کە تا ئێستا داهاتووی دیار نییە لە یانەی بارسیلۆنا و ئەم هەواڵەش زیاتر ئاگری بەردایە ئەو دەنگۆیانەی کە هەیە سەبارەت بە ڕۆشتنی لە یانەکە
ئەم یاریزانە ٢٧ ساڵە لە ساڵی ٢٠١٨ هاتە ڕیزەکانی یانەی بارسیلۆناوە و لەماوەی ساڵ و نیوێکدا نەیتوانی ئەو ئاستە بنوێنێت کە یانەی بارسیلۆنا چاوەڕی ئەکرد لێ کاتێک ١٤٠ ملیون یۆرۆ یان پێ دا
ئەم هاوینە چەندین ڕاپۆرت بڵاو کرانەوە سەبارەت بە ڕۆشتنی ئەم یاریزانە بۆ ڕیزەکانی مان یونایتد یاخود پاریسی فەرەنسی ئەمەش پێش ئەوە دێت کە یاریزانەکە لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داهاتووی نادیارە لە کامپ نۆ