ئینگلتەرا
سامانی یەکێک لە خاوەن پشکەکانی ئێڤەرتۆن سڕکرا

ئالیشەر عوسمانۆڤ یەکێکە لەو کەسایەتییە ملیاردێرانەی بەهۆی نزیکی لە ڤلادیمیر پوتین، سەروەت و سامانەکەی سڕکراوە.
عوسمانۆڤ یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی فەرهاد مۆشیری خاوەنی ئێڤەرتۆن و لە خاوەن پشکەکانە، ناوبراو پێشتر خاوەن پشکی زۆرینە بوو لە ئارسناڵ و پاشان روویکردە ئێڤەرتۆن. ئەمڕۆ رایگەیاند کەوا چیتر رێگەی پێنادرێت پێ بنێتە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و دەست بەسەر سامانەکەی گیراوە لە چوارچێوەی سزاکان لەسەر رووسیا و کەسانی نزیک لە سەرۆکی ئەو وڵاتە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێڤەرتۆن سەرقاڵی دروستکردنی یاریگایەکی نوێ یە و ئەگەر بڕیارەکە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە بکێشێت، کێشەی دارایی بۆ ئەو یانەیە دروست دەبێت.