
یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ئەندریاس كریستینسی دانیماركی و بەرگریكاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی تەنها هانگاوێك دوورە لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە.
گرێبەستەكەی كریستینس لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یاریزانەكە بە خۆڕایی دەتوانێت هەر یانەیەك بیەوێت پەیوەندی پێوە بكات.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بەرگریكارە 25 ساڵانەكە تەنها هەنگاوێك دوورە لە پەیوەندیكردنی بە یانەی بارسێلۆناوە.
هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە یاریزانە دانیماركیەكە واژۆ لەسەر گرێبەستێكی چوار ساڵی دەكات بۆ بلاوگرانا و یاریزانەكە دەیەوێت پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە بكات.
كریستینس لەم وەرزەی پریمەرلیگدا بەشداری لە 14 یاری كردووە و بەشداری لە تۆماركردنی هیچ گۆڵێكدا نەكردووە.