ئینگلتەرا
بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی تیاگۆ ڕاگەیەندرا

یاریگا- بەفەرمی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ڕایگەیاند، کە (تیاگۆ ئەلکانتارا)ی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان بەهۆی پێکان بۆ ماوەی ٣ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
یاریزانە تەمەن ٣٠ ساڵانییەکەی ڕێدز، دوێنێ لەکاتی خۆ ئامادەکردن بەر لە دەستپێکی یاری نێوان یانەکەی و یانەی (چێڵسی) لە میانی یاری کۆتایی جامی کاراباودا، بەر لە دەستپێکی یاریەکە تووشی پێکان هات و نەیتوانی بەشداری یاریەکە بکات، کە هەر لەناو یاریگاشدا تووشی دڵتەنگییەکی زۆر بوو، دەستی بە گریانکرد.
سەبارەت بە پێکانەکەشی یانە ئینگلیزیەکە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکەی فەرمیدا ڕایگەیاند، کەوا پێکانەکەی (تیاگۆ) لە ماسولکەکانی پشتەوەی قاچیدایە و بۆ چاکبوونەوەش پێویستی بە سێ هەفتە دەبێت.