ئیتاڵیا
فۆنسێکا لە ئۆکرانیا رزگاری بوو

یاریگا-پاوڵۆ فۆنێسکا راهێنەری ئیتاڵی، توانی لە کیێڤ رزگاری بێت و گەیشتە وڵاتی رۆمانیا.
فۆنسێکای راهێنەری پێشووی رۆما، لە کاتی هێرشەکەی رووسیا لەو وڵاتەدابوو، وە رێگەی چوونە دەرەوە لە خۆی و خێزانەکەی گیرا. بەڵام ئەمڕۆ رایگەیاند پاش بەسەربردنی ٣٠ کاتژمێر لە پاس دا سەرەنجام توانیان سنووری ئۆکرانیا ببڕن.
ناوبراو، هاوسەرەکەی ئۆکرانیا و بەمەبەستی سەردان لەو وڵاتە بوو بەڵام پێشتر لە نێوان ٢٠١٦-٢٠١٩دا راهێنەری شاختار دۆنێتسک بوو لە ئۆکرانیا. پارساڵیش دوای دوو وەرز رۆمای جێهێشت و خۆزێ مۆرینهۆ جێگەی گرتەوە.