Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

بوفۆن گرێبەستەکەی لەگەڵ پارما نوێ کردەوە

جیانلویجی بوفۆن بەنیازی وازهێنان نیە و گرێبەستەکەی تا کۆتایی وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە لەگەڵ پارما نوێ کردەوە.

گۆڵپارێزە مێژووییەکە هاوینی رابردوو گەڕایەوە یانە دێرینەکەی و بڕیار وابوو بۆ وەرزێک یارییان بۆ بکات لە تەمەنی ٤٤ ساڵیدا بەڵام بەر لەوەی وەرزە کۆتایی بێت لە ئێستا ئەو یانەیە مانەوەی بوفۆنی راگەیاند کە ئەوکات تەمەنی دەگاتە ٤٦ ساڵ.

ناوبراو لەم وەرزەدا لە پلە دووی ئیتاڵیا، لە ٢٣ یاریدا بەشداربووە و ٢٣ گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە بەڵام توانیوییەتی هەشت یاری گۆڵەکەی بە خاوێنی رابگرێت.

بوفۆن خاوەن ژمارەی پێوانەییە بۆ زۆرترین یاری لە مێژووی خولی ئیتاڵیدا بە ٦٥٧ یاری.

Back to top button