
دێنیس زەکەریا یاریزانی نوێی یوڤێنتۆس لە یارییەکەی شەوی رابردوو دا تووشی پێکان هات.
لە خولەکی ٣٥ی یارییەکەی بەرامبەر ئیپۆلی، زەکەریا نە شەلە شەل یاریگای جێهێشت و گۆڕانکاری پێککرا.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا پێکانی ماسولکەی بەشی سەرەوەی رانییەتی بەڵام هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی دیار نیە.
ئەمە لە کاتێکدایە ماسیمیلیانۆ ئالێگری بەدەست زۆری پێکانی یاریزانەکانییەوە دەناڵێنێت. هەریەک لە کیێزا و خۆرخی بە درێژایی وەرز دووردەکەونەوە و ویستۆن مەککینی پێویستی بە دوو مانگە. جگە لەوە، دیبالا، روگانی، ساندرۆ و کلینی و بێرناردێسکی پێکانی کورت خایەنیان هەیە.