Loading...
ئینگلتەرا

توخێل: دۆخی چێڵسی زۆر خراپە بەهۆی تێوەگلانمان لەگەڵ رووسیا

یاریگا-تۆماس توخێل راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دان بەوەدا دەنێت ناتوانن خۆیان لەو راستییە بشارنەوە کە تووشی لێشاوێک هێرش دەبنەوە بەهۆی  وابەستەیی یانەکە بە رووسیاوە.

بلوز لەلایەن ملیاردێری رووسی رۆمان ئەبرامۆڤیج خاوندارێتی دەکرێت کە یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا.

توخێل ئەمڕۆ وتی “تا ئاستێک دەتوانم لەو رەخنانە تێبگەم کە لە یانەکە دەگیرێت بەهۆی ئەو کەوانەی نوێنەرایەتی یانەکە دەکەن. وە ناشتوانین خۆمان لەو راستییە بشارینەوە و ناکرێت بڵێین ئێمە کێسە نیە. دۆخەکە لێرە بۆ من ، بۆ ستافەکەم و هەمووان و یاریزانەکانیش زۆر خراپە”.

تا دێت رق و کینە دژی رووسیا و رووسەکان زیاتر دەبێت و بەریتانیا چیتر ریگە نادات رۆمان ئەبرامۆڤیج پێ بنێتە خاکی ئینگلتەرا. شەوی رابردووش سەرۆکەکە بەفەرمی رایگەیاند دەزگای خێرخوازی چێڵسی لەمەودوا کاری بەڕێوەبردنی یانەکە لە ئەستۆ دەگرێت و وازی لە پۆستەکەی هێنا وەکو سەرۆکی چێڵسی.

Back to top button