Loading...
خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ: لە ئاستی خۆم رازیم

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە ئاستی خۆی رازییە و دەلێت دەیەوێت بۆ چەند ساڵێکی دیکەش یاری بکات.

یاریزانە پۆرتوگالیەکە لە نوێترین دیمانەی لەگەڵ ماڵپەری DAZN دەڵێت ” کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ دازن: “ڕاستیەکان ڕاستین، ئەوانی تر بە هیچ شێوەیەک گرنگ نین، بۆیە من زۆر خۆشحاڵم بە ئاستی خۆم و تاوەکو ئێستاش بەردەوام گۆڵ تۆمار دەکەم، لەگەڵ یانەکەم و هەروەها هەڵبژاردەکەم، هەموومان لە مانچستەریۆنایتد هاوکاری یەکتری دەکەی و هەر بۆیەش دەمەوێت بەم شێوەیە بەردەوام بم “.

رۆناڵدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی دەیەوێت تاوەکو چوار بۆ پێنج ساڵی دیکەش لە یاریکردن بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button