Loading...
ئیتاڵیا

دژێکۆ: چارەنووس منی گەیاندە ئینتەر

ئێدین دژێکۆ دەڵێت خوازیار بووە زووتر پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە بکات بەڵام سەرەنجام چارەنووسی لەو یانەیە گیرسایەوە.

دژێکۆ لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز لەگەڵ ئینتەرمیلان پێشکەش دەکات. ناوبراو بۆ ئینتەر تیڤی وتی “لە ١٩٩٨ بۆ خولێک هاتمە ئیتاڵیا و دەمبینی ئەو منداڵە ئیتاڵیانە سەیری یاری کۆتایی جامی ئەورووپا دەکەن و ئەوان هاندەری ئینتەر بوون. رەنگە ئەمە چارەنووس بێت کە منی گەیاندە ئەو یانەیە لەم قۆناغە درەنگەدا بەڵام هەمیشە دەڵێم هیچ کامێک درەنگ نیە و کاتمان لەبەردەمدایە بۆ بردنەوەی ناسناو

دژێکۆ هاوینی رابردوو بێ بەرامبەر لە رۆماوە گوێزرایەوە ئینتەر، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٥ ساڵ، توانیوییەتی لەم وەرزەدا ١٠ گۆڵ تۆماربکات.

Back to top button