
یاریگا–
فێدێر ئێسمێلۆف، هێرشبەری هەڵبژاردەی رووسیا وەکو یەکەم یاریزان کاردانەوەی خۆی لەسەر هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا بڵاوکردەوە.
دوای هێرشە سەربازیەکەی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، هێرشبەری هەڵبژاردەی رووسیا و یانەی سێسکا مۆسکۆی ئەم وڵاتە وەکو یەکەم یاریزانە کاردانەوەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” نا بۆ جەنگ “.
ئەم پۆستەی فێدێر وەکو پاڵپشتیەکە بۆ گەلی ئۆکرانیا، کە نابێت وڵاتەکەی خەڵکی مەدەنی بکەنە قوربانی.