ئیتاڵیا
دی لۆرێنزۆ: هەوڵدەدەین بەر لە لێدانی یەکلاکەرەوە لە بارسێلۆنا ببەینەوە

یاریگا-جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ بەرگریکاری یانەی ناپۆلی دەڵێت هەوڵ بۆ ئەوە نادەن یارییەکە بگاتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و دەیانەوێت بەر لەوە کۆتایی پێبهێنن.
دی لۆرێنزۆ لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکە پرسیاری ئەوەی لێکرد کە ئایا لوچیانۆ سپالێتی راهێنەر مەشقییان پێدەکات بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان وتی “بەڵێ هەموو رۆژێک مەشق دەکەین بەڵام پلانی ئێمە ئەوەیە نەگاتە ئەو قۆناغە و زووتر یارییەکە یەکلابکەینەوە. ئەگەریش گەیشتینە لێدانەکان حەز دەکەم من یەکێکیان جێبەجێ بکەم”.
یارییەکەی بارسا و ناپۆلی سبەینێ لە خاکی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت و براوەیان دەگاتە قۆناغی ١٦ی خولی ئەورووپا.