ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی:نیوکاسڵ یونایتد رۆیشتنی رافا بینیتێزی راگەیاند

یاریگا-یانەی نیوکاسڵ رایگەیاند لە کۆتایی ئەم مانگەدا رافائیل بینیتێزی راهێنەر، یانەکەیان جێدەهێڵێت.
بینیتێز لەسەر نەکڕینی یاریزانان کێشەی لەگەڵ کارگێڕی مەگپێزدا هەبوو ، لەگەڵ ئەوەی یانەکەیان یەکێک بوو لەوانەی کەمترین چالاکی هەبوو بەڵام بینیتێز توانی ٤٥ خاڵ کۆبکاتەوە و لە پلەی ١٣هەم بێت. دوای دوو وەرز سەرەنجام لەگەڵ یانەکەدا نەگەیشتنە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە کە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم مانگەدا بەسەردەچێت.
بینیتێز یەکێکە لە بە ئەزموونترین راهێنەرە کاراکانی ئەورووپا و راهێنەرایەتی یانەکانی وەک ڤالەنسیا،ئینتەر،چێڵسی،لیڤەرپوول و ریاڵ مەدرید و ناپۆلی کردووە.