ئهمریکا
سان سیرۆ دەڕوخێندرێت

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان رەزامەندی نیشاندا لەسەر داواکارییەکەی ئەیسی میلان بۆ رووخاندنی یاریگای مێژوویی سان سیرۆ.
هەردوو یانە گەورەکەی شاری میلانۆ بە هاوبەشی خاوەندارێتی سان سیرۆ دەکەن، میلان داوای کرد یاریگایەکی نوێی ٦٠ هەزار کورسی دروست بکەن بەڵام ئینتەر سووربوو لەسەر نۆژەنکردنەوەی سان سیرۆ کە ٨٠ هەزار هاندەر دەگرێت.
پڕۆژەی یاریگا تازەکە لە تەنیشت یاریگای سان سیرۆ دروست دەکرێت کە ئێستا شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێلە. بڕی ٦٣٠ ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخانکراوە و وابڕیارە لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ درگا بەرووی هاندەران و خولی ئیتاڵیدا بکاتەوە.
رووخانی سان سیرۆش رەنگە لە کاتی نزیکبوونەوەی تەواوبوونی یاریگا نوێیەکە ئەنجام بدرێت.