Loading...
ئه‌مریکا

فیلیکس سانچێز : ئاستێکی شەرەفمەندانەمان پێشکەشکرد و ئامادەین بۆ جامی جیهانی

یاریگا-فیلیکس سانچێز راهێنەری هەڵبژاردەی قەتەڕ خۆشحاڵە بە ئاستی تیمەکەی سەرەڕای ماڵئاواییکردنیان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا.

قەتەڕ میوانی ئەمریکای باشوور بوو بۆ بەشداریکردن لە کۆپا ئەمێریکا. لە کۆی سێ یاری تەنها یەک خاڵی کۆکردەوە و ماڵئاوایی کرد، بەڵام سانچێز بەئومێدە و وتی “ئامانجمان لە بەشداریکردن تاقیکردنەوەی خۆمان بوو بەرامبەر تیمە گەورەکان، پێم وایە باجی بێ ئەزموونیمان دا بەڵام بە گشتی ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد، دەبێت پەرەی زیاتر بدەین بە یاریزانە لاوەکانمان تاوەکو لە باشترین ئاستدا بین بۆ جامی جیهانی”.

قەتەڕ میوانداری جامی جیهانی داهاتووە لە ساڵی ٢٠٢٢.

Back to top button