ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
لیاو پارەی مان سیتی ناگۆڕێتەوە بە میلان

یاریگا-رافایل لیاو ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلان بڕیاریداوە لە یانەکە بمێنێتەوە و گوێ بە ئۆفەرەکانی یانەکانی دیکە نەدات.
لیاو ی ٢٢ ساڵ لەم وەرزەدا ١٠ گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی یانەکانی مان سیتی و ئارسناڵ گرنگی پێبدەن. بەڵام بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، بریکاری یاریزانەکە لەگەڵ میلان گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی تاوەکو لە میلان بمێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی موچەکەی کەمتر دەبێت وەک لەو ئۆفەرانەی پێی گەیشتووە
گرێبەستی ئێستای یاریزانە پۆرتوگالییەکە لە ٢٠٢٤ بەکۆتا دێت بەڵام لە گرێبەستە نوێیەکەدا موچەکەی بۆ پێنج ملیۆن یۆرۆ بەرزدەکرێتەوە و ماوەکەشی تاوەکو ٢٠٢٦ دەخایەنێت.