Article
ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی هەلێكی دیكە بە دیمبلی دەدات

test

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دەیەوێت هەلێكی دیكە بە عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و یاریزانی یانەكەی بدات.

ڕۆژی یەكشەممە ئیسپانیۆل لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانیا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی چاڤی دەیەوێت هەلێكی دیكە بە دیمبلی بدات و لە یاریەكەیان بەرامبەر ئیسپانیۆل بەشداری پێ بكات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە چاڤی بۆیە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەشداری بە دیمبلی دەكات تا یاریزانەكە دووربێت لە فیكەی ناڕەزایی هاندەران بەرامبەری.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button