Loading...
ئه‌مریکا

سکالۆنی : دەکرێت دیبالا و میسی بەیەکەوە یاری بکەن بەڵام پێکهاتەکە ئاشکرا ناکات

لئۆنیل سکالۆنی، بەڕێوبەری هەڵبژاردەی ئەرجانتین ڕایگەیاند، دەکرێت لیۆنیل میسی و پاۆلۆ دیبالا بەیەکەوە یاری بکەن و ڕەتیشی کردەوە کە پێکهاتەکەی ئاشکرا بکات
دووپاتیشی کردەوە کە میسی و سیبالا دەکرێت بەیەکەوە یاری بکەن بەڵام ئەم کارە هەوڵدانی دەوێت
وتیشی بە یاریزانەکانم وتووە کە پێکهاتەکەمان چوون دەبێت بەڵام نامەوێت لە رۆژنامەکان دا بڵاو بێتەوە چونکە ئەو کاتە لە یاریەکەمان بەرامبەر هەڵبژاردەی قەتەر زیانی دەبێت بۆمان
باسیشی لە ئاستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی کردوو وتی، هەموویان لە ئاستێکی باشدان و ئاواتیان زۆرە بگەنە کۆتایی خولەکە

Back to top button