Article
ئه‌وروپا

ئەستێرەیەكی پاریس تووشی پێكان بوو پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

test

یاریگا-

یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی تووشی پێكان بوو ، پێش یاریە چارەنووسسازەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی لیاندرۆ پاریدیس تووشی پێكان بووە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە پاریدیس لە ماسولكەكانیدا تووشی پێكان بووە و ناتوانێت لە یاری بەرامبەر ڕین و هەروەها بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدیش یاری بكات.

هەروەها هەردوو یاریزان نەیمار دا سێلڤا و جۆرجینۆ ڤینالدۆم بە تەواوی ئامادەی ئەو یاریە نین.

ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پاریس سان جێرمان میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button