ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
بوفۆن لە ئینگلتەراوە گرێبەستی پێگەیشتووە

یاریگا-رۆژنامەکانی ئیتاڵیا رایانگەیاند جانلویجی بوفۆن لە ئینگلتەراوە و لەلایەن یانەی لیدز یونایتدەوە گرێبەستی پێشکەشکراوە.
کۆریێری دیلۆ سپۆرت دەڵێت بەهۆی ئەوەی ئەندریە رادریزانی سەرۆکی لیدز ئیتاڵییە، ئەوە هۆکارە بۆ ئەوەی بیر لە بوفۆن بکاتەوە. سەرچاوەکە دەشڵێت لەباری رەتکردنەوەی ئەو گرێبەستە ناوبراو لەهەریەک لە یانەکانی پارما،ئەتەلەنتا،بریشیا گرێبەستی پێگەیشتووە.
بوفۆن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی پاریس سان جێرمانی جێهێشت. سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٤١ ساڵ بەڵام بەنیازنیە واز لە یاریکردن بهێنێت.