ئهمریکا
دانی ئەلڤێز ریکۆردێکی مێژوویی کۆپا ئەمێریکای شکاند

یاریگا-دانی ئەلڤێز بەرگریکاری بە ئەزموونی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سان جێرمان بوو بە بەتەمەنترین یاریزانی بەڕازیل لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا گۆڵ تۆماربکات.
لە میانەی گەڕی سێهەمی یارییەکانی کۆپا ئەمێریکادا دانی ئەلڤێز کە هاوکات کاپتنی بەڕازیلە، لە خولەکی ٥٣ گۆڵی چوارەمی بەڕازیلی بەرامبەر پیرۆ تۆمارکرد. ئەلڤێز بەو گۆڵە و بە تەمەنی ٣٦ ساڵ و ٤٧ رۆژ بوو بە بەتەمەنترین یاریزانی سامبا لە ٩٧ ساڵی رابردوودا گۆڵ تۆماربکات
بەڕازیل یارییەکەی بە پێنج گۆڵی خاوێن بردەوە و بە یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی چارەگی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە. گۆڵەکانی دیکە کاسیمیرۆ و ئێڤەرتۆن و فیرمینیۆ و ویلیان تۆماریان کرد.