Loading...
ئیسپانیا

ئەنشلۆتی: پێنج یاریزانمان بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەنین

یاریگا-کارڵۆ ئەنشلۆتی باسی بارودۆخی تیمەکەی دەکات بەر لە یارییەکەی جامی شا بەرامبەر ئێڵچی.

سبەی شەو مەدرید دەبێتە میوانی ئێڵچی و کارلۆ بەر لەو یارییە وتی “هەریەک لە کۆرتوا، کارڤاخال، ڤاییخۆ، ماریانۆ دیاز  و ئاسێنسیۆ بۆ ئەو یارییە ئامادەنابن. گاریس بەیڵ چاک بووەتەوە و ئامادەیە بۆ ئەو یارییە”.

ئەوانی دیکە پێکانیان هەیە بەڵام کۆرتوا چاوەڕواننەکراو بوو. کارلۆ لەوبارەیەوە وتی “کێشەی کۆرتوا شتێکی گەورە نیە، ناتوانم پێتان بڵێم چییە چونکە تایبەتە بەخۆی بەڵام رەنگە بۆ یارییەکەی یەکشەممە بگەڕێتەوە”.

رۆژی یەکشەممەش  مەدرید دووبارە رووبەرووی ئێڵچی دەبێتەوە بەڵام ئەمجارەیان لە هەفتەی ٢٢ی لالیگا و جگە لە کۆرتوا، پێشبینی دەکرێت کارڤاخالیش بۆ ئەو یارییە بگەڕێتەوە.

Back to top button