Loading...
ئه‌وروپا

یۆڤانتۆس واز لە گرێبەستی لەگەڵ پۆگبا دەهێنێت لەبەر دی لێخت و رابیۆ

وا پێ دەچێت یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەستبەرداری گرێبەست کردن بێت لەگەڵ یاریزانی فەرەنسی پۆڵ پۆگبا و سەرقاڵی چەند گرێبەستێکی تر بێت
پۆگبا لە هەفتەی پێشوو دا لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەیەوێت ئەزموونی زیاتر پەیدا بکات دوور لەیانەی مان یۆنایتد هەر بۆیە هەردوو یانەی ڕیاڵی ئیسپانی و یۆڤی ئیتاڵی کردیانە ئامانجی خۆیان
رۆژنامەی سکای ئیتاڵی دەریخست کە بۆ گرێبەست لەگەڵ پۆگبا یانەی مان یونایتد داوای بەهایەکی زۆر دەکات هەر بۆیە یۆڤی لە گرێبەستەکە سارد بۆتەوە

Back to top button