Loading...
ئه‌وروپا

یانەی بارسیلۆنا ئاڵای سپی هەڵکرد لە گرێبەستی دی لێخت

تا ئێستاش نازانرێت کە داهاتووی یاریزانی لاوی هۆڵەندی دی لێخت بەرەو کوی دەڕوات و ئەمەش لەکاتێکدا ڕووی داوە کە ئەم یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بڕیاری دا کە گرێبەستەکەی تازە نەکاتەوە لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی
زۆربەی رۆژنامەکان باسیان لە چوونی ئەم یاریزانە دەکرد بۆ یانەی بارسیلۆنا بەپێ ئەو بەینە باشەی کە لەگەڵ یانەی ئەیاکسا هەیەتی بەڵام لەگەڵ ئەو ئاستە باشەی کە ئەم یاریزانە نواندی لە دوا یاریەکانی دا لەگەڵ ئەیاکسدا وا پێ دەچێت چەند یانەیەکی کەش چاویان بخەنە سەر ئەم یاریزانە
چەند رۆژنامەیەکیش باسیان لەوە کرد کەوا بەڕێوبەری یانەی بارسیلۆنا ئاڵای سپی هەڵکرد لە گرێبەستەکەدا بێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدات

Back to top button