Loading...
ئینگلتەرا

پیپ گواردیۆلا تووشی کۆرۆنا هات

پیپ گواردیۆلا راهێنەری مانچێستەر سیتی نوێترین تووشبووی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنایە.

یانەی مانچێستەر سیتی رایگەیاند  گواردیۆلا لە یارییەکەی بەرامبەر سویندن بەشدارنابێت لە جامی ئینگلتەرا و کەرەنتین دەکرێت تا ئەوکاتەی لە ڤایرۆسەکە رزگاری دەبێت.

جگە لە راهێنەرە ناودارەکە، بەشێک لە ستافی یانەکە و هەروەها  حەوت یاریزان تووش بوون بەڵام ناوەکانیان ئاشکرانەکراون.

گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن بە بەهێزی لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە و ئەگەری دووبارە کەرەنتینی گشتی و داخستنی شوێنەکان هەیە، لەو وڵاتەدا ژمارەی تووشبووانی رۆژانە نزیک دەبێتەوە لە ٢٠٠ هەزار کەس و تەنها دوێنێ  ٣٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button