Loading...
ئیتاڵیا

بالۆتێلی تووشی کۆرۆنا هات

ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی نوێترین یاریزانە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.

یانەی ئەدانا دەمیرسپۆری تورکی رایگەیاند، بالۆتێلی لە کاتی بەسەربردنی پشوو لە ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسەکە هاتووە و هەرلەوێ دەمێنێتەوە تاوەکو چاک دەبێتەوە.

فوتبۆڵ ئیتاڵیا دەڵێت نازانرێت ماریۆ ڤاکسینی وەرگرتووە یاخود نا بەڵام نیشانەکانی نەخۆشییەکەی پێوەدیاربووە بەر لە پشکنینەکە.

بالۆتێلی ٣١ ساڵ خاوەنی کاروانێکی پڕ یانەیە و یاری بۆ یانەکانی  مۆنزا، بریشیا، ماریسیلیا، نیس، لیڤەرپوول، میلان، ئینتەر و مان سیتی ئەنجامداوە.

 

Back to top button